ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی جەژنەوە پەیامێکی سیاسی بلآودەکاتەوەو چەند داواکاری و پێشنیار دەخاتە بەردەم لایەنەکان.
بسم الله الرحمن الرحیم
(ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)
جه‌ماوه‌ری شكۆمه‌ندی كوردستان :
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ڕەمەزان و بۆنه‌ی ته‌واوبوونی وه‌رزی ئیمانی و خولی مه‌عنه‌وی مانگی ڕەمەزان له گشت موسڵمانانی كوردستان و سه‌رجه‌م ئومه‌تی ئیسلامی پیرۆز ئه‌كه‌ین .
هه‌ر به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه چه‌ند پێشنیار و داوایه‌ك پێشكه‌ش به رای گشتی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌م :
1- جه‌ژن بۆنه‌یه‌كی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی دێرینی كورده‌واریه و هه‌میشه وێستگه‌ی ئاشتبونه‌وه و پێكهاتنه‌وه‌ی كه‌سه لێك نیگه‌رانه‌كان بووه ، بۆیه ده‌خوازم هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان كوردانه له‌م بۆنه‌یه‌دا هه‌نگاوێكی ئاشته‌وایی بێ مه‌رج و پێشه‌كی هه‌ڵگرن بۆ سازكردنی زه‌مینه‌یه‌كی له بار بۆ گفتوگۆی جدی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كان .
2- سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌مان ماف و ئیستیحقاقێكی نه‌ته‌وه‌ییه و (ریفراندۆم) یش وه‌ك هه‌نگاوێكی ئه‌و ئامانجه ستراتیژییه مافی هه‌ر هاووڵاتیه‌كی ئه‌م نیشتمانه‌یه و نابێ تێكه‌ڵی ململانێی حزبی بكرێ و مۆركی كه‌سی لێ بدرێت ، به‌ڵكو ده‌بێت به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م پرسانه بكه‌ینه هۆكار و زه‌مینه‌ی ئاشته‌وایی و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵ.
3- ده‌بێ هه‌موولایه‌كمان چاككردنی بژێوی هاونیشتمانیانی كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ینه پێشه‌كی و زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم و هه‌ر هه‌نگاوێكی نیشتمانی دیكه ، چونكه ئاشكرایه به باخه‌ڵی خاڵی و دڵی شكاوه‌وه مومكین نیه هاووڵاتی بچێته سه‌ر سندوقی گشت پرسی و هه‌ڵبژاردن .
4- پێش چه‌ند مانگ وه‌ره‌قه‌یه‌كمان پێشكه‌شی لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد و ئێسته‌ش جه‌ختی له‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه كه بریتیه له‌وه‌ی.
• ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی رابردوو بكرێته بنه‌مای پێكهاتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان
• كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به بێ مه‌رج و پێش مه‌رج
• چاككردنه‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵك و كۆتایی هێنان به به‌رنامه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه
• ئه‌م قۆناغه به ئینتیقالی بناسێنرێ تا كاتی هه‌ڵبژاردن
5- ره‌وا نیه بۆ بازارگه‌رم كردنی حزبی و بانگه‌شه‌ی (ناوه‌خت)ی هه‌ڵبژاردن یاری به سۆزی خه‌ڵك بكرێ و قوت و ئیسراحه‌ت و ئه‌منیه‌تی هاوڵاتی بخرێته مه‌ترسیه‌وه و كۆمه‌ڵگه دابه‌شبكرێ به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌دا ، گه‌لی ئێمه زه‌حمه‌ت و سته‌می زۆری چه‌شتوه به‌ده‌ست دوژمنانه‌وه ناكرێ به ده‌ستی خۆمان به هۆكاری حزبی و هه‌ڵوێستی كه‌سی درێژه به زه‌حمه‌تدان و چه‌وساندنه‌وه و ده‌مارگیری بدرێ و ئه‌گه‌ری پشێوی ئه‌منی و تێكدانی كۆمه‌ڵایه‌تی نادیده بگیرێت .
6- كۆششی یه‌كریزی ئیسلامخوازان و كاری هاوبه‌شمان به‌رده‌وامه و كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵا ئه‌نجام ده‌ده‌رێ و ان شاْ الله هیچ كۆسپێك ناتوانێت رێگه بگرێ له‌و ئیراده مێژوویه‌ی كه هه‌مولایه‌نه ئیسلامیه‌كان هه‌مانه بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ئیسلامی و بینینی رۆڵی ئیجابی له سه‌رخستنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و دابینكردنی ئازادی و عه‌داله‌ت و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
جارێكی تر جه‌ژنی ڕەمەزان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و تاعه‌ت و ڕۆژو و عیباده‌تی هه‌مولایه‌ك گیرابێت.
براتان
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان