زیانەکانی سێلڤی گرتن ئاشکرا دەبن

سەرباری ئەوەی وێنەی سێلڤی گرتن بۆتە دیاردەیەکی ئێجگار بەرفراوان لەنێو خەڵکدا و هەموو سنورێکی شکاندووە، بەلام هەندێک توێژینەوەی زانستی زیانەکانی ئاشکرا دەکەن.

ماڵپەڕی " دەیلی مێل " ئاماژە بۆ توێژینەوەیەکی زانستییەکانی پسپۆڕانی بواری پێست دەکات کە هەفتەی ڕابردوو لە لەندەن ئەنجامەکەی بڵاوکراوەتەوە، توێژینەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، بەهۆی بوونی تیشکێکی زیانبەخش لەکاتی گرتنی وێنەی سێڵفیدا کە زیان بە پێست دەگەیەنێت و چرچی دەکات.

ئەو ماڵپەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات گرووپێکی پزیشکی بەریتانی باس لە زیانەکانی تیشکی کاهرۆموگناتیسی کامێرای سێڵفی دەکەن بۆ پێستی و دەموچاو، چونکە تیشکی مۆبایل دەبێتەهۆی گۆڕینی پێکهاتەی کانزاکان لە پێستدا و زیانگەیاندن بە ترشی DNA، دواجار هەل دەڕەخسێنێت بۆ چرچبوونی پێست.




AM:09:29:27/06/2017