BBC لەسەر دەستگیرکردنی پەیامنێرە کوردەکەی رەخنە لە تورکیا دەگرێت

پەیامنێرێکی کوردی کەناڵی BBC بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، کەناڵەکەش رەخنەی توند لە حکومەتی تورکیا دەگرێت.

ژیار گوڵ، پەیامنێری كوردی بی بی سی فارسی لە فڕۆکەخانەی ئیتسنابوڵ لایەن هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەوە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر دەسبەسەر کراو، دواتر نێردرایەوە بۆ هەولێر، لە بەرامبەردا ماڵپەڕی BBC نیگەرانی خۆی بەرامبەر هەڵسوکەوتی بەرپرسانی تورکیا بەرامبەر پەیامنێرەکەیان و سنوردار کردنی ئازادی رادەربڕین لەو وڵاتە دەردەبڕێت.

ژیار لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی "بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی لەبارەی كوردەوە ئامادەیان دەكەم و بڵاویان دەكەمەوە، پێنج كاتژمێر لە فڕۆكەخانە ئەستەمبۆڵ دەستبەسەر كرام و دواتر لە توركیا دەركرام".

ماڵپەڕی BBC لەوبارەیەوە ئاماژەی بە ئەوە کردووە، کە دوای کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا راگەیاندنەکان بە توندی سنوردار کراون و لە ماوەی ساڵی رابوردوودا زیاتر لە ٢٠٠ رۆژنامەنووس لە تورکیا دەستگیر کراون و زیاتر لە ١٠٠ دەزگای راگەیاندنیش داخراون.

 پۆلیسی توركیا هیچ روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دەستگیركردنی ژیار گوڵ نەداوە و هۆكارەكانی دەركردنی لە خاكی توركیا هێشتا نەزانراوە.

ژیار گوڵ، پەیامنێریی كوردی كەناڵی بی بی سی فارسییە، كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان ڕاپۆرتی سەبارەت بە پرسی كورد بڵاوكردۆتەوە.



PM:07:50:30/06/2017