مەگکۆرگ: ئێمە نارازین لە بەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان

برێت مەکگۆرگ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند کە ئەوان ناڕازین لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان.

نوێنەری ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە وەڵامی پرسیارێکدا کە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاڕاستەی کرا ڕایگەیاند کە ئەوان بە ڕوونی وتویانە کە ئەوان ناڕازین بەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان.

مەکگۆرک جەختیکردەوە کە پێویستە کێشەکان بە گفتوگۆ لە نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێت و پێویستە بگەڕێننەوە بۆ دەستوور بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بڕیاردراوە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلول ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، ئەنجامبدرێت.



PM:05:42:08/07/2017