بارزانی سبەی هەرێم جێدەهێڵێت

بڕیارە سبەی یەک شەممە بارزانی سەردانی برۆکسل بکات، میدیاکانی پارتیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بۆ پرسی ریفراندۆم ئەو سەردانە دەکات.

ماڵپەڕی باس نیوز، نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی هەواڵێکدا بڵاویکردەوە "مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆكایەتیی شاندێكی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم و نوێنەری كەمە نەتەوەكان سەردانی برۆكسڵی پایتەختی بەلجیكا بكات".

ئەو  ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كە بارزانی شاندی یاوەری سەردانی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا دەكەن و لەگەڵ سەركردە و گەورە بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا كۆدەبنەوە و خواستی گەلی كوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەخەنەڕوو.

لیژنەی ریفراندۆم بە سەرۆکایەتی پارتی و بەبێ بەشداری گۆران و کۆمەڵ بڕیار دراوە ٢٥ ی ئەیلول ریفراندۆم بۆ پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.



PM:11:38:08/07/2017