بەپەلە..سەرکردەیەکی کورد توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو

خانمە سەرکردەی پارتی دیموکراسی گەلان و پەرلەمانتاری تورکیای ئەو حزبە توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و گەیەندرایە نەخۆشخانە.

میدیاکان بڵاویانکردەوە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) لە شاری ئیدر لە باکووری کوردستان، لە شاری ئەنقەرە تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو، قۆڵێکی شکا و نێردرایە نەخۆشخانە.

بە گوێرەی هەواڵی بەشێک لە میدیاکانی تورکیا لە نەخۆشخانەی گوەنی تایبەت لە شاری ئەنقەرە، نەشتەرگەری بۆ قۆڵی پەروین بوڵدان کراوە و بەپێی زانیارییەکانیش، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە.


پەروین بوڵدان لە ٦ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٧ لە ھەكاری ھاتۆتە دنیاوە، باوكی ناوی (خاڵس)ە و دایكیشی ناوی (لوتفیە)یە، دوای ئەوەی قۆناغی دواناوەندی تەواو دەكات بۆ ماوەیەك لە شاری ئاگری وەك فەرمانبەر دەستبەكار دەكات.



AM:11:05:11/07/2017