چۆن بتوانین هەویر ددانێکی سروشتی لەماڵەوە ئامادە بکەین


وەکو دەزانین هەبونی دەم و ددان و پوکێکی تەندروست زۆرگرنگە, ئەگەر بە خاوێنی رای نەگرین ئەوا ناوی دەمت رەنگێکی تێر وەردەگرێت وە هەروەک ژینگەیەکی پیسی میکرۆب لەناو دەەمتەووە دەردەچێت. بۆیە زۆر گرنگە هەمیشە ددانەکانت بە جوانی بشۆریت ،هەرچۆنێکبێت بەهەمان شێوەش گرنگە کە هەویر ددانێکی باش و سروشتی بەکار بهێنیت بۆ خاوێن کردنەوەی ددانت. وەکودەزانن زۆر شێوەی جیاوازی هەویر ددان هەن بەڵامهەمویان پێکهاتەی ماددەی کیمیایی زۆریان تێدایە، ئەم ماددە کیمیایەش هۆکارێکە بۆ سکچون ئەگەر قووت بدرێت لەکاتی بەکار هێناندا،وەماددەی کیمیایی دەبێتە هۆی بچرانی هۆرمۆنەکان ئەمەش ئەنجامی خراپی دەبێت. ئێمە ددانەکانمان دەشۆرین بۆ ئەوەی لە میکروب رزگارمان ببێت بەڵام ماددەی کیمیایی هەویر ددانەکە ڕەنگە ببێتە هۆی لەناچونی جەستەمان. لێرەدا پێگەیNatural cure باس لە پێکهاتەیەکی سروشتی و دوور لە مادەی کیمیایی دەکات کە دەتوانی لەماڵەوە ئامادەی بکەیت بۆ شۆرینی ددانەکانت.

پێکهاتەکە

-٣کەوچکی چا رۆنی گوێز هندی

-١کەوچکی چا سۆدە

-١ کەوچکی چا خوێ

هەمو پێکهاتەکان تێکەڵبکە، پاشان یەک بۆ دوو قەترە رۆنی گوێز هندی بۆ زیاد بکە، زۆر بەجوانی هەمویان تێکەڵ بکە پاشان بیکە ناو پەرداغێکەوە. بۆئەوەی باشترین ئەنجامی هەبێت لەڕۆژێكدا دوو جار بەکاری بهێنە.


لە ئینگلیزیەوە: هە-ف



PM:04:37:13/07/2017