پەرلەمانتارێکی کورد بە ۷ ساڵ زیندانی سزادرا

پەرلەمانتارێکی هەدەپە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخستنی قەدەغە، سزای ٧ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

چاغلار دەمیرەل ئەندام پەرلەمانی هەدەپە کە ئێستا لە زینداندایە بڕیاری مانەوەی دراوە و ناوبراو هەڵبژێردراوی شاری ئامەدە لە باکوری کوردستان.

هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە ڕۆژى ٤ى تشرینى دووەمی ٢٠١٦ەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى هەدەپە و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکى پێشووی هەدەپەی دەستگیر و زیندانیکرد و لەئێستاشدا ١١ پەرلەمانتارى هەدەپە لە زینداندان و بریتین لە:

١ – سەڵاحەدین دەمیرتاش پەرلەمانتارى شارى ئیستانبول،
٢ – فیگەن یوکسەکداغ پەرلەمانتارى شارى وان،
٣ – ئیدریس بالوکەن پەرلەمانتارى شارى ئامەد،
٤ – سەلما ئیرماق پەرلەمانتارى شارى جۆلەمێرگ،
٥ - گولسەر یەڵدرم پەرلەمانتارى شارى مێردین،
٦ – فەرهاد ئەنجو پەرلەمانتارى شارى شڕنەخ،
٧ – عەبدوڵا زەیدان پەرلەمانتارى شارى جۆلەمێرگ،
٨– نیهاد ئاکدۆغان پەرلەمانتارى شاری جۆلەمێرگ،
٩ – چاغلار دەمیرەڵ پەرلەمانتارى شارى ئامەد،
١٠ – ئایهان بیلگەن پەرلەمانتاری شارى قەرس،
١١ – بورجو چەلیک پەرلەمانتارى شارى موش.

هەدەپە گەورەترین حزبى یاسایى کوردانى باکوورى کوردستانە و خاوەنى ٥٩ کورسیى پەرلەمانى تورکیایە، بە هاوسەرۆکەکانیەوە  ١١ پەرلەمانتارى ئەو حزبە لەلایەن حکومەتى تورکیاوە زیندانیکراون.



PM:02:38:14/07/2017