کەناڵێکی تەلەفزیۆنی نوێ لەهەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

ناوەندی زەردەشتیانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت " بەم نزیكانە گەورەترین كەناڵی تەلەفزیۆنی بۆ زەردەشتیەكانی كوردستان و جیهان دادەمەزرێنین.

ناوەندی زەردەشتیانی كوردستان لەهەژماری فەرمی خۆیاندا لە فەیسبووك بڵاویانکردۆتەوە " بەم نزیكانە گەورەترین كەناڵی تەلەفزیۆنی بۆ زەردەشتیەكانی كوردستان و جیهان دادەمەزرێنین".

زەردەشتیان دەڵێن" كەناڵەكە تایبەت ئەكەین بە مێژووی كورد و ئایینی زەردەشتی و تەكنەلۆجیایی ئەمڕۆ".

ئەو ناوەندە نووسیویانە "تكایە ڕاو سەرنجی ئێوە گرنگە بۆ ئێمە، بیخەنەڕوو بۆ ئەوەی شتێكی باش پێشكەش بكەین یان چی باشە بیكەین".

".



PM:09:07:17/07/2017