سێ چارەسەری سروشتی زۆر گرنگ بۆ وشکبونەوەی لێوەکان


وشک بونەوەی لێوەکان یەکێکە لە کێشە زۆر باوەکان کە هۆکارە بۆ ئەوەی لێوەکانمان بە شێوەیەکی ناشیرین دەربکەون. لە نیشانەکانی وشکبونەوەی لێو وەکو وشکی، قڵیشانی لێو ، توێژاڵ هەڵدان و سوربونەوەی پێست.چەندین چارەسەری سروشتی هەن بۆ وشک بونەوەی لێو کە سایتی yourhealthtube باسی چەند دانەیەکی کردوە لەوانەش:

- کیسە چای سەوز: کیسەی چای سەوز هەر لە کۆنەوە بە کارهاتووە بۆ چارەسەر کردنی قڵیشانی لێو، بەکارهێنانی یەک پارچە چای سەوز لەناو ئاوی گەرمدا گەرم بکە بۆ ماوەی ٣٠بۆ٦٠ چرکە لێی بگەڕیێ، پاشان بیخەرە سەلێوت بۆ ماوەی ٥-٧ خولەک.

- هەنگوین و ئاوی گوڵ: هەنگوینو ئاوی گوڵ پێکەوە یارمەتی شێدار کردنەوی پێست دەدەن و لێوەکان دەبوژینێتەوە.

بەکارهینانی : یەک کەوچکی چا هەنگوین لەگەڵ کەوچکێکی چا ئاوی گوڵدا تیکەڵ بکە، پاشان تێکیان بدە بەیەکەوە با بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک بەلێوتەوە بێت پاشان بە هەندێک ئاو لێی بکەرەوە دواتر بە پارچەیەک وشکی بکەرەوە ، ئەم کردارە دوبارە بکەرەوە هەتا لێوکان چاک دەبنەوە.

- ڕۆنی گوێز هندی: ڕۆنی گوێز هندی یەکێکە لە وچارەسەرە گرنگانەی کە وشکی لێو ناهێڵیت کە بە هۆکاری سەرماو ئاو هەواوەن.

بەکارهینانی: ٣-٤ قەترە رۆنی گوێز هندی بدە لە لێوت، کە ئەمەش یارمەتی پاراستنی لێوت دەدات لە وشکبونەوە.


yourhealthtube: سەرچاوە

و:هە- ف



PM:09:13:20/07/2017