لە ئەڵقەکانی داهاتووی درامای (لێم ببورە)دا خانمە ئەکتەری تورک ( گوزدێ دورۆ) بە کارەکتەری (حەسرەت) لە ناو دراماکەدا زیاد دەبێت و دەبێتە هاوسەرە نوێیەکەی جونەید.
حەسرەت رۆڵێکی دڕندهی دەبێت و دەبێتە دوژمنێکی سەرسەختی فەریدە و چاوی لە سەر جونەیدە و تاکۆتای بە فێڵەکانی هاوسەرگیری لەگەڵ جونەید دەکات، بەمەش جونەید ناگات بە ئەیلول و فەریدە لە کۆتایی وەرزەکانی داهاتوودا.
گۆزدێ دورۆ ئەو ئەکتەره نوێیهى دێتە ناو دراماکەدا بە کارەکتەری حەسرەت لە ساڵی 1987 لە دایکبووە و بەشی رادیۆ و تهلەفزیۆنى تەواوکردووە و بەشداری لە سێ درامادا کردووە.
ئا:کامهران مقداد