ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق ڕایگەیاند هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی
گه‌رما به‌رزببنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و گه‌رم ده‌بێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق رایگه‌یاند "به‌هۆی
كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمی ساڵانه تا رۆژی هه‌ینی له سه‌رجه‌م
ناوچه‌كان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به رۆژانی پێشوو،
به‌رز ده‌بنه‌وه".
ڕاشیانگەیاندووە "كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمی ساڵانه به‌رده‌وام
ده‌بێت و رۆژی شه‌ممه له هه‌موو ناوچه‌كان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌ڵه‌هه‌ور
و به‌راورد به رۆژی پێشتر پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه".
جەختیشکراوەتەوە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ
په‌ڵه‌هه‌ور و پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما کەمێک دابەزینیان بەخۆیەوە
بینی.