پەروەردەی کەلار ڕایگەیاند کە سبەینێ پارەی مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیارانی چاودێری هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه دابەشدەکرێت.
عه‌داله‌ت له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "بۆ دابه‌شكردنی پاره‌ی مامۆستایان و سه‌رپه‌شتیارو به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ساڵی (2016 ـ 2017) ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و دارایی وه‌رگیراوه‌و هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كانیش ته‌واوبوه و نوسراومان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌نجینه‌ی گه‌رمیانه".
ڕاشیگەیاندووە " ئه‌گه‌ر سبه‌ی یه‌كشه‌مه 30ی ته‌مموز پاره دابین بكرێت، ئه‌وه به‌سه‌ر چاودێر‌و سه‌رپه‌رشتیارانی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه دابه‌شیده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ش ئه‌و پاره‌یه دابه‌شنه‌كرێت، به‌دڵنیاییه‌وه ڕۆژی دووشه‌مه 31ی ته‌مموز ئه‌و پاره‌یه دابه‌شده‌كه‌ین".