په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق ڕایگەیاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه
پاره‌ی وانه‌بێژی مانگی سێ و چاودێری هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی
یه‌كه‌م خه‌رج ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكی په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادقدا هاتووه
"دوای هه‌وڵی په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی، ره‌زامه‌ندیمان
وه‌رگرت به خه‌رجكردنی پاره‌وانه‌بێژی مانگی سێ و چاودێری هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی
كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می مامۆستایانی سنووری په‌روه‌رده‌كه‌مان".
په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق ڕوونیشی کردووەتەوە
"ئاگاداری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ناویان له لیسته‌كه‌دا
هاتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه (13-8-2017) سه‌ردانی هۆبه‌ی ژمێریاری په‌روه‌رده‌كه‌مان
بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی وانه‌بێژی مانگی 3 و چاودێری هۆڵه‌كانی
تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می مامۆستایان".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان
خۆیان پاره‌ی وانه‌بێژی مامۆستاكانیان وه‌ربگرن جگه له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، به
مامۆستایان نادرێت".