بۆردومانی سنورەکانی هەرێم لە لایەن تورکیا و ئێران بەردەوامە

بەیانی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا جەند شوێنێکیان لە بناری قەندیل بۆردوومانکرد و زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاند و ترس و دڵەراوکێی لە نێو خەڵک دروستکرد.

ئەمڕۆ دوای کاتژمێر ٩ بۆردومانەکە دەستیپێکرد و لەسەرەتادا گوندی تەورە بۆردوومانکرا، دواتر چەند گوندێکی دیکەش کەوتنە بەر بۆردومانەکە.

بە وتەی شایەتحاڵەکان پاش بۆردومانی ئەو گوندە فڕۆکە جەنگییەکان گوندەکانی بایەوان و شاخی شەهێنیان بۆردوومانکردووە و ترسیان خستۆتە لە دڵی دانیشتوانی ناوچەکە .

لەلایەکی دیکەوە لەلایەکی دیکەوە فەرزند ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند "لەبەیانیەوە تۆپخانەکانی  سوپای پاسداران ماوە ماوە تۆپبارانی کوێستانەکانی دامێن چیای هەڵگۆرد دەکەن، لەئێستاشدا تۆپبارانەکە وەستاوە".



AM:11:00:12/08/2017