هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بڕیاریدا له‌دوای ڕه‌ققه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری دێرزوری سوریاش ئه‌نجامبدات، له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ش حه‌وت كه‌تیبه‌ی سه‌ربازیی په‌یوه‌ندییان به‌شه‌ڕڤانانی كورده‌وه كردوه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ئاماژه به‌وه‌كراوه، "شه‌ڕڤانان تادێت له‌شاری ڕه‌ققه به‌ره‌و پێشده‌چن و به‌مزوانه‌ش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕه‌ققه ڕاده‌گه‌یه‌نین".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له‌دوای ڕه‌ققه پلان دانراوه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌سوریا تائێستا له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماونه‌ته‌وه، "دوای ڕه‌ققه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دێرزورو ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێده‌كه‌ین".
دوای ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی هه‌سه‌ده، حه‌وت كه‌تیبه‌ی ناو ڕه‌وتی ئاینده‌ی سوریا جیابونه‌وه‌ی خۆیان له‌و ڕه‌وته ڕاگه‌یاندو بڕیاریاندا بچنه ناو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌ده‌سه)ه.
لەڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌و حه‌وت كه‌تیبه‌یه‌شدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، "وه‌ك حه‌وت كه‌تیبه‌ی هۆزه‌كانی (به‌كاره)و (شه‌عیتات) كه پێشتر له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ڕه‌وتی ئاینده‌ی سوریا له‌ناوچه‌كانی دێرزورو حه‌سه‌كه دژی داعش جه‌نگاوین، بڕیارماندا ڕوبكه‌ینه ناو هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی دێرزوردا كاربكه‌ین".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتوه "به‌ته‌واوی چه‌ك و جبه‌خانه‌كانمانه‌وه‌و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی هه‌سه‌ده، به‌شداریی له‌شه‌ڕه‌كانی ئێستا‌و داهاتوو دژی تیرۆر ده‌كه‌ین و ته‌نها له‌ژێر چه‌تری ئه‌و هێزه فه‌رمانی سه‌ربازیی وه‌رده‌گرین"
شارى ڕەقە ماوەى زیاتر لە سێ ساڵە لە کۆنتڕۆڵى چەکدارەکانى داعشدایە و ئەو چەکدارانە شارى ڕەقە بە پایتەختى خەلافەتەکەیان ناو دەبەن.
لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەگەری کۆنترۆڵکردنەوەی شاری ڕەقە و دەوروبەری دیرەزور نزیکترین نوکتەی کۆبوونەوەی چەکدارانی داعش دەبێت لەناوچەکەدا.