فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان
لەعێراقو سوریا ڕایگەیاند پێدەچێت هێشتا ئهبوبهكر بهغدادی لەژیاندا مابێت.
جەنەڕاڵ
ستیفن تاونسێندی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراقو سوریا، لهبارهی
چارهنوسی ئهبوبهكر بهغدادی داعش ڕایگەیاند "لەو باوەڕەدام هێشتا زیندووە.”
ڕاشێگەیاند
لەبەر ئەوەی کە هیچ بەڵگەیەکی نەبینیوە
لەسەر ئەوەی بەغدادی کوژرابێت، بۆیه باوەڕی وابووە کە هێشتا زیندووە، بەڵام
هەندێک ئاماژەش هەیە لەسەرچاوە هەواڵگرییەکانەوە کە ئەو هێشتا زیندووە.
ئەمەش
لەدوای ئەوە دێت بەرپرسانی ڕوسیا لەمانگی حوزهیرانی ئهمساڵدا ڕایانگەیاند كه
ئەگەرێکی زۆر هەیە کە بەغدادی لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ڕوسیا بۆ سەر ڕەقەی سوریا
کوژرابێت.
ڕوونیشی
کردووەتەوە ئەگەر بەغدادی بیدۆزنەوە لەوانەیە لەجیاتی ئەوەی دەستگیری بکەن بیکوژن.