پۆلیسی هەولێر ئاشکرایدەکات ته‌رمی منداڵێك به‌كوژراوی دۆزراوەتەوە و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت "لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه".
كاروان خۆشناو، ئه‌فسه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، ڕایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 1ی ئه‌یلول، منداڵێكی كریستیان به‌ناوی (ماری درید) له كۆمه‌ڵگه‌ی (ئۆزال ستی) نزیك كه‌سنه‌زان ون بوو، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه".
ڕاشیگه‌یاندووه "ده‌ستبه‌جێ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه‌ی ده‌ستپێكردوه تا بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیربكه‌ن كه خزمێكی نزیكی خۆیانه".