عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان مەرجەکانی پارتی بۆکاراکردنەوەی پەرلەمان ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت "باسنەکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢٥ی ئەیلولدا مەرجی پارتین بۆ ئاساییکردنەوەی پەرلەمان".
عەلی حەمە ساڵح، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، مه‌رجی پارتی، باسنه‌کردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پۆسته‌که‌ی بارزانییه، گۆڕانیش ده‌ڵێت "ده‌بێت ڕێککه‌وتن بکه‌ین له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، چونکه په‌رله‌مان یاسا بۆ کێ بنێرێت؟ چۆن دان به‌شه‌رعیه‌تی بارزانیدا بنێین؟".
ئاماژەی بەوەش کردووە، پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی بڕیاریان لێداوه بۆ ڕیفراندۆم وه‌ک خۆی بڕوات و له ٢٥ی ئەیلولدا بکرێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست بکات به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانرێت به چه‌ند ڕۆژێک لێکۆڵینه‌وه بکرێت و پرۆژه یاسا پێشکه‌ش بکرێت و په‌سه‌ندیش بکرێت.
ئەوەشی وتووە، پارتی مه‌رجی هه‌یه بۆ ڕیفراندۆم، به‌پێی مه‌رجه‌که‌ی پارتی؛ نابێت په‌رله‌مان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کانی په‌رله‌مان لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست له بواری سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و جوگرافی و دیبلۆماسی بۆ ریفراندۆم و ده‌رهاویشته‌کانی ڕیفراندۆم بکه‌ن و دواتر بڕيار بدەن.
لە نووسینەکەی عەلی حەمە ساڵحدا هاتووە، باشترین ڕێگا هاتنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه بۆ په‌رله‌مان بەمەبەستی ڕۆڵی په‌رله‌مان له باشکردنی بژێوی خه‌ڵک، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌ک ساڵی ٢٠١٥ سه‌رۆکی حکومه‌ت ڕێگری کرد له هاتنی خۆی و وه‌زیره‌کان، چی؟
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە، گۆڕان مەرجی نییە و ئه‌وانه‌ی پارتی دیموکرات یان نایاساییه یان سه‌پاندنی ئیراده‌ی حیزبیه به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا، واته پارتی مه‌رجی هه‌یه و دەیەوێت ئه‌و چی ویست په‌رله‌مان وا‌بکات.
ماوەی دوو ساڵە بەهۆی پرسی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمەوە پەرلەمانی کوردستان پەکخراوە و تا ئێستاش هیچ ئاسۆیەک نیە بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەو پرسە.