گۆڕان و یەکێتی کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ٥ ی ئەیلول بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلایی کەرەوە دەبێت بۆ رێککەوتنی ئەو دوو هێزە.

سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە، سەرچاوەکەی سپی پێشبینی کرد کە رەنگە ئەمە دوا کۆبوونەوەی ئەو دوو لایەنەدا بێت، پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، تەوەرەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پرسی ریفراندۆم گرنگترین بابەتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەبێت.

لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٦ ەوە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان واژووکراوە، بەلآم تا ئێستا هیچ خاڵێكی نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.



AM:02:09:05/09/2017