ڤیدیۆ.. خۆپیشاندانی شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ماوەی دوو ڕۆژە هاووڵاتیانی شاری بانە بەردەوامن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە دژی کوشتنی دوو کۆڵبەری شارەکەیان.

دوای رووداوە بنەماڵەی ئەو ٢ کۆڵبەرە و بەشێک لە هاووڵاتیانی شاری بانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کوشتنی رۆڵەکانیان چوونە بەردەم قائیمقامیەتی شاری بانە و گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.
 ئەمڕۆش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بانە بەردەوامیی هەبوو و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و خۆپیشاندەرێکیان بریندار کردووە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەرانی بانە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون و ژمارەیەکی تریشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، بەڵام خۆپیشاندانەکان تا ئێستا بەردەوامییان هەیە.

دوێنێ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە ٢ کۆڵبەر کرد و بەو هۆیەوە ئەو ٢ کۆڵبەرە کوژران.




PM:03:26:05/09/2017