یەكەم كاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە

وەزارەتی ئەوقاف لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجیانی كورد لە سعودیەوە دەگەنەوە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان ٣٦٠ حاجییە.

ماڵپەڕی وەزارەتی ئەوقاف بڵاویكردەوە، یەكەم كاروانی حاجیانی كورد كە دانیشتووی هەولێرن بەرەو فڕۆكەخانەی جدە لە سعودیە بەڕێكەوتوون و ئەمشەو كاتژمێر ٩ لەڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە دەگەنەوە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان ٣٦٠ حاجییە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ڕۆژی دواتر كاروانی حاجیانی پارێزگای دهۆك دەگەڕێنەوە و دواتر پارێزگای سلێمانی و گەڕانەوەی حاجیان بەردەوامی دەبێت تاوەكو ١٨ی ئەم مانگە و سەرجەم حاجیانی كوردستان كە ژمارەیان پێنج هەزار و ٥٤٥ حاجیە دەگەڕێنەوە كوردستان.

ڕۆژی ٢٤ی مانگی ئاب یەكەم كاروانی حاجیانی كورد بەرەو مەكە بەڕێككەوتن كە ژمارەیان ١٠٠ حاجی بوو، هاوكات كۆی ژمارەی حاجیانی كورد لە ئەمساڵدا كە چوونە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج پێنج هەزار و ٥٠٠ حاجی بوون.




PM:12:16:06/09/2017