مەحمود سەنگاوی هۆشداری دەداتە لایەنە سیاسیەکان

مەحمود سەنگاوى هۆشداری دەداتە لایەنە سیاسیەکان و ڕایدەگەیەنێت "رەنگە لە رۆژى ئەنجامدانى ریفراندۆمدا هێزە عێراقییەکان هێرش بکەنە سەر کەرکوک".

مەحمود سەنگاوى، ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى و بەرپرسی میحوەرى گەرمەسێرى هێزەکانى پێشمەرگە لە وتارێکدا لە کۆیە رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان رۆژى ٢٣ى ئەم مانگەیان بۆ دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى قەزاى حەویجە دیاری کردووە.

سەنگاوی هۆشداری دەدات لەوەی "لە ٢٥ مانگدا کە ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت هێرش بکرێتە سەریان لە کەرکوک، هەربۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان هەست بەم مەترسییە بکەن".

مەحمود سەنگاوى ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لە مەندەلى عەرەبەکان هەڕەشەیان کردووە و وتویانە ئەگەر ریفراندۆم بکەن دێنە سەریان.



AM:10:40:08/09/2017