بڕە پارەیەك ڕەوانەی هەرێم كرا

پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرا و بەپێی زانیاریەكان بڕە پارەیەك ڕەوانەی هەولێر و دهۆك دەكرێت.

بە بڕیاری حكومەتی عێراق بڕی 15 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی لە ساڵی 2017، ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە، بەڵام تا ئێستا پارەی گەنمی جوتیارانی هەولێر و دهۆك كە بڕەكەی 80 ملیار دینارە ڕەوانە نەكراوە و چاوەڕوان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا بنێردرێت.

بەپێی زانیاریەكانی "سپی میدیا" لە ئەمڕۆ یان چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕی 45 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر ڕەوانە دەكرێت. 

 




PM:12:08:20/09/2017