خورماتوو: بە تەقەی چەکدارێکی حەشدی شەعبی کەسێک کوژرا

لە ئەنجامی تەقەی چەکدارێکی حەشدی شەعبیێک کوژراو بەرپرسی ئاسایشی یەکێتیش لە ناوچەکە دەڵێت داوایان لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی کردووە ئەو چەکدارە ڕادەستی پۆلیس بکەن".


کەمال عەبدوڵا، بەرپرسی ئاسایشی یەکێتی لە دووزخورماتوو، بە ماڵپەڕی "ئێن ئاڕ تی" وتووە "ئەمڕۆ لە دوای دەنگدانیان ژمارەیەک پێشمەرگە بە پاسێکی بچووک لە داقوقەوە گەڕاونەتەوە بۆ دووزخورماتوو".

ڕاشگەیاندووە "لە دووزخورماتوو ئەو پێشمەرگانە لە ئۆتۆمبیلەکەیان دابەزیون بۆ بەشداریکردن لە یادی عاشورادا، لەو کاتەشدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی تەقەی لەو پێشمەرگانە کردووە یەکێکیان شەهیدبوون".

بەڕێوەبەری ئاسایشی دووزخورماتوو ئەوەشی وتووە کە لەگەڵ بەرپرسانی حەشدی شەعبی گفتوگۆیان لەسەر ڕووداوەکە کردووە و داوایان کردووە ئەو چەکدارە ڕادەستی پۆلیسی ناوچەکە بکرێت.



PM:03:23:25/09/2017