ڕێژەی دەنگدان لەسلێمانی نزیک دەبێتەوە لە (40%)

ڕێژەی دەنگدان لە سەرجەم شارەکانی باشوری کوردستان بە تێپەربوونی کاتژمێر گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەپێی زانیاریەکان لە سلێمانی ڕێژەی دەنگدان نزیک بۆتەوە لە (40%).


بەپێی ئەو زانیاریانەی کەمێک لەمەوبەر لە سەرچاوەکانی ناو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان دەست "سپی میدیا" کەوتووە، هەتا ئێستا لە هەموو کوردستاندا ملیۆنێک و 400 هەزار کەس دەنگی داوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵک لە پارێزگای دهۆک بووە و هەولێریش لە ڕیزبەندیی دووەمە و لە سلێمانی ڕێژەکە کەمترە.

هاوکات پەیامنێری "سپی" لەشاری سلێمانیەوە ئاشکرایکرد لە زۆرینەی بنکەکانی دەنگدان لە شاری سلێمانی ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان نزیکبۆتەوە لە (40%).

ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، دەنگدانی هاوڵاتیانی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ڕیفراندۆمدا دەستپێکرد و ١٢ هەزار بنکەی دەنگدانیش بۆ ئەو مەبەستە کراونەتەوە.



PM:04:20:25/09/2017