عێراق رێگە لە گەشتیارانی عەرەب دەگرێت سەردانی هەرێم بكەن
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری عیراق راگرتنی جموجۆڵی گه‌شتیاری ناوخۆیی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌حمود زوبه‌یدی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه رایگه‌یاند: كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان له به‌غداو پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست، سه‌رجه‌م گه‌شته گه‌شتیارییه ناوخۆییه‌كانیان بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێم.
وتیشی: گرنگترین فاكته‌ره‌كانی گه‌شتوگوزار دابینكردنی كه‌شێكی گونجاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی و سیاسییه له‌و ناوچانه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه گه‌شتیاران له‌وه ده‌ترسن كه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان گه‌شت بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، كه‌رتی گه‌شتیاری به دووه‌م گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئابووری هه‌رێم داده‌نرێت له‌دوای نه‌وت.چونكه مانگانه ملیۆنان دۆلار داهاتی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
AM:11:36:28/09/2017