وا بڕیارە سیستانی لەسەر ریفراندۆم هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت
وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ٢٩ ی ئەیلول، عەلی سیستانی مەرجەعی بالآی شیعەکانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر ریفراندۆم کوردانی عێراق رابگەیەنێت.
بەپێی میدیا عێراقیەکان و هەندێک بەرپرسی کورد، وا بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی بالآی شیعەکان هەڵوێستی خۆی لەسەر ریفراندۆمی کورد، رابگەیەنێت.
چاودێران پێیانوایە هەڵوێستی سیستانی یەکلایی کەرەوە دەبێت لە پەیوەندی حکومەتی ناوەندی و هەرێم داو بگرە میدلیشیا شیعەکانیش لە فەرمانەکان ئەو دەرناچن.
PM:12:21:29/09/2017