هەودا لەگەڵ شیعرێک جیاواز دەرکەوت

خانمە پێشكەشكاری ناسراو هەودا ئەحمەد وێنەیەکی زۆر جیاوازی خۆی بڵاودەكاتەوە.


هەودا ئەحمەد لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی بڵاودەكاتەوە و هەوادارانی پێیانوایە "هەمیشە" جوانتر دەردەکەوێت.

هەودا لەگەڵ وێنەکەدا هۆنراوەیەکی خانم شاعیری کورد، کەژاڵ ئەحمەی بڵاوکدۆتەو کە دەڵێت:

من جادەیەکم پێوستە
خاڵی بێت لە پەڵەی خوێن
جادەیەک کە هەرگیز تیرۆری نەدیبێت
نەیناسیبێت
بێگەرد بئ.......بێگەردبئ.........بێگەرد
وەک داوێنی ئەوکچانەی
بەناهەق دەکوژرێن
درێژبێت .......درێژبێت.....درێژ
وەک ئاهو نزولەیان

هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لەدایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و لەئێستاشدا لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامێكی ئێواران پێشكەش دەكات.



PM:03:14:29/09/2017