وەزارەتی بەرگری عێراق: هێز نانێرین بۆ خاڵە سنوریەکانی هەرێم

وەزارەتی بەرگری عیراق ناردنی هێزی سەربازی و كارمەندی حكومی بۆ دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ رەتدەكاتەوە.


ئەمڕۆ هەینی 29ی ئەیلول، وەزارەتی بەرگری عیراق بەیاننامەیەكی سەبارەت بە هەواڵی ناردنی هێزی سەربازی بۆ دەروازە سنوورییەكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند "ئەو هەواڵە رەتدەكەینەوە كە گوایە هێز و كارمەندی حكومی رەوانەی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ دەكرێت".

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە "ئێمە پابەند دەبین بەهەر بڕیارێكی حكومەتی بەغدا سەبارەت بە رێوشوێنەكان بەرامبەر بە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان".



PM:06:45:29/09/2017