ئاگادار بن ئەم خۆراکانە هۆکاری توشبونی شێرپەنجەن


توشبون بەشێرپەنجە لەمڕۆدا زۆر زیادی کردووە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند شتێک لەوانە پیسبونی هەوا خۆراک بۆماوەیی و هتد.

بەڵام هەندێک خۆراک هەن کە ڕاستەوخۆ هۆکاری سەرەکی توشبونن بە شێرپەنجە لەوانە:

- ڕۆنی زەیت:لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەفەڕەنسا ئەوە ئاشکرا دەکات کە ڕۆنی زەیت یەکێکە لەو خواراکانەی کە دەبێتە هۆی توشبون بە شێرپەنجەی مەمک، هەروەها هۆکارە بە توشبونی نەخۆشیەکانی دڵ لەبەرئەوەی دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی کٶڵسترۆڵی زیانبەخش ودابەزاندی کۆڵسترۆڵی سود بەخش.

- خواردنەوە گازیەکان: دەزگای خۆراکی ئەمریکا ئەوەی دۆزیەوە کە خواردنەوە گازییەکان دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شێربەنجە لەبەر ئەوەی مادەی کیمیای زۆری تێدایە.

- ئەوخۆرکانەی کە جیناتیان دەگۆڕێت: لەمڕۆدا نزیکەی%٩٠ دانەوێڵەکان جیناتیان دەگۆڕێدرێت بەمەبەستی دەست کەوتنی بەرهەمێکی زۆر، بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەم جینات گۆڕینە زۆر ترسناکە هەروەها هۆکاری بتوشبونی شێرپەنجەیە.

- خۆراکی لەقتو گیراو: بەپێی لێکۆڵینەوەکان خۆراکی لەقتوو گیراو هۆکاری توشبونە بەشێرپەنجە هەروەها دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی مێشک.

- ئاردی سفر: ئاردی سپی ڕێژەیەکی زۆر گلیسمیکی تێدایە کەدەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا هەروها ئاستی ئەنسۆلینێش بەرز دەکاتەوە کە ئەمەش هۆکاری توشبونە بە شەکرە و شێربەنجەی دەماری.

سەرچاوە: Natural Home Remedies

وە:هە-ف



AM:10:28:01/10/2017