شوێنی ناشتنی تاڵەبانی راگەیەندرا

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان شوێنی ناشتنی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی راگەیاند.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، رایگەیاند:" رۆژی هەینی تەرمی سەرۆك مام جەلال لە ئەڵمانیاوە راستەوخۆ دەگاتەوە سلێمانی و لەنزیك ماڵی خۆی لە دەباشان بەخاك دەسپێردرێت".

سەعدی پیرە، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، وتیشی" رۆژی شەممە 7ی تشرینی یەكەمی 2017، بەفەرمی مەراسیمی ماتەمینی بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال دەستپێدەكات و هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە".

پیشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە تاڵەبانی لەسەر داوای خۆی وەسێتی کردووە لە چیای کۆساران لە کۆیە بنێژرێت.



PM:07:45:04/10/2017