" بارزانی داوای لە سەرۆکی فەرەنسا کردووە ناوبژیوانی نێوان کوردو بەغدا بکات "

رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بلآویکردەوە مەسعود بارزانی داوای لەسەرۆکی فەرەنسا کردووە نابژیوانی نێوان ئەوان و بەغدا بکات. 

رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بلآویکردەوە بارزانی داوای لە ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کردووە کە ناوبژیوان ئەوان و بەغدا بکات. بەپێی رۆژنامەکە گفتوگۆکان لە شاری پاریس سازدەکرێت.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە دۆسیەی کورد و بەغدا بەتەواوی باڵی بەسەر کۆبوونەوەی عەبادی و ماکرۆندا کێشابوو.

لۆمۆند باس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پاریس لەگەڵ ریفراندۆم نەبووە، هەروەک دژی ریفراندۆمیش نەبووە پێچەوانەی ئەمەریکا کە دژی وەستایەوە.

هەروەها رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات کە فەرەنسا لەگەڵ ئەوەدایە نەتەوەیەکگرتووەکانیش رۆڵی ناوبژیوانی نێوان کوردو بەغدا بگرێتە ئەستۆی خۆی.





PM:05:44:06/10/2017