بارزانی و نوجێفی و عەلاوی لەسەر چوارخاڵ رێککەوتوون

لە کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و هەردوو جێگرەکەی سەرۆک کۆمار، ئەیاد عەلاوی و ئوسامە نجێفی لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن.

فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەکەوە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی ئەو چوار خاڵەی ئاشکرا کرد کە بارزانی لەگەڵ هەردوو جێگری سەرۆک کۆمار پێیگەیشتوون.
ناوبراو دەڵێت "هەرچوار لایەنەکە رێککەوتن لەسەر:
1- دەستپێكردنی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان لەنێوان لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان لە عێراق بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە.

2- كۆبوونەوەكان لەسەر ئەجێندای كراوە ئەنجامبدرێن.

3- هەڵگرتنی دەستبەجێی سزاكان لەسەر هەرێمی كوردستان.

4- دەستپێكردنی كۆبوونەوەكان لە داهاتووێكی نزیكدا، بە پشتبەستن بە ئالییەتێكی تایبەت بۆ هەماهەنگی بەردەوام.



PM:08:12:07/10/2017