ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کوردستان رایگەیاند" پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات، لەنێویاندا حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی، کە ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشی گەورە بۆ سەر کوردستان لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵەوە".
ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی کوردستانیش لە داوایەکدا بۆ رای گشتیی جیهان و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دەڵێت "گەلی كوردستان رووبەڕووی ئابڵۆقە و سزادانی بە كۆمەڵ و هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز كراوەتەوە و ئەوە بارودۆخی مرۆیی و ژیانی خەڵك و ئاوارەكان لە عێراق و كوردستان دەباتە قۆناخێكی مەترسیدار".