ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی خانەقین و چەند ناوچەیەکی دیکە ئاشکرادەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ڕێكه‌وتن هه‌یه پێشمه‌رگه بتوانێت له‌كوباشی و خواروی خانه‌قین جێگربكرێت".
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له‌شاری كه‌لار بۆی سازکرابوو مه‌حمود سه‌نگاوی لێپرسراوی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی ڕایگەیاند "له‌ئێستادا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق له‌جه‌وله‌ولا و خانه‌قین كشاونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیه".
ئاشراشیدەکات له‌ئێستادا به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق, پێشمه‌رگه ده‌توانێت له‌كوباشی و خواروی خانه‌قین و جه‌له‌ولا جێگربێت، به‌ڵام بە وتەی ئەو تائێستا پێشمه‌رگه بڕیاڕی جوڵه‌كردنی نه‌داوه بۆ ئه‌و ناوچانه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به "هه‌ستیاری ئه‌و ناوچانه‌وه هه‌یه بۆئه‌وه‌ی گرژیی ڕونه‌دات".
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی، باس لەوەش دەکات "به‌هانی لایه‌نێكی دیاریكراو هه‌وڵده‌درێت ئاژاوه له‌ناو خانه‌قین دروستبكرێت تا ئه‌وكاته‌ی گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خوێنی دوو كه‌س له‌هاوڵاتیان بڕێژێت و شه‌هیدبن".
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی خورماتوش مه‌حمود سه‌نگاوی ئاشكرایكرد، "له‌داهاتویه‌كی نزیكدا بارودۆخی خورماتوو هێورده‌بێته‌وه و ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان".