جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پێشنیازێکی جڤاتی گشتی دەکات کە دوێنێ ئاڕاستەی کردووە.


کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆ لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت لە کۆبوونەوەکەدا چەند پێشنیازێکی جڤاتی گشتی گۆڕان کە دوێنێ ئاڕاستەی کردووە لەگەڵ ڕەوشی ئێستای هەرێمدا تاوتوێ دەکرێن.


ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ جڤاتی گشتی گۆڕان کۆبووەوە و ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی گۆڕان ڕایگەیاند، دەبێت ئەم دەسەڵاتە لەسەر کار لابچێت و دەسەڵاتێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت و سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبوەشێندرێتەوە.


وتیشی "دەبێت دوای ئەم شکستە جەماوەر خۆی کۆبکاتەوە و ئەم شکستە شکستی دەسەڵاتدارەکانە و دەبێت ئەو دەسەڵاتە بڕوات و دەسەڵاتێکی نوێ پێکبهێندرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئیدارەی ئەم ئەزمەیە بکات".




AM:10:22:22/10/2017