دەروازەی نێوان رۆژئاواو باشوری کوردستان داخران

حکومەتی بەغدا و تورکیا دەیانەوێت جگە لە کۆنترۆڵکردنی دەروازەی فیشخاپوور کە دەکەوێتە سێگۆشەی نێوان عێراق و تورکیاو سوریا، رۆژئاوای کوردستان لە باشوری کوردستان بەتەواوی دابڕێت، تورکیاش ئەو هەنگاوە بەستراتیژی دەزانێت. 

بەڕێوەبەرایەتی ڕێگەپێدانی سنووری سەر بە کانتۆنی جزیرە لە رۆژئاوای کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی گشتی بۆ خەڵکی رۆژئاوا بڵاو کردەوە کە تێیدا ڕاگرتنی هاتوچۆی خەڵک لەو دەروازەوە ڕاگیراوە.
 
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە لە میدیاکانی نزیک پەکەکە بڵاوکراوەتوە" بۆ هەموو هاوڵاتیان، لەپێناو پاراستنی ئێوەدا بریارمان دا بە وەستاندنی هەموو هاتوچۆ مرۆییەکان، ئەویش بەهۆی ئەو بارودۆخە ناجێگیر و ناسەقامگیرەی کە لە دەروازەی فیشخابووردا هەیە، ئەو بڕیارەش لە ڕۆژی شەممەی ٢٨/١٠/٢٠١٧ دەست پێدەکات تا کاتێکی نادیار".
 
دوای ئەوەی کە لە ١٥/٣/٢٠١٦ دەروازەی سمێلکا لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە داخرا، هاتوچۆ تەنیا بۆ ئەو کەسانە ڕێگەپێدراو بوو کە حاڵەتی مرۆییان هەبوو، یان نەخۆش بوون و پێویستیان بە دکتۆر و نەخۆشخانە هەبوو.



PM:12:02:27/10/2017