نەوتی کەرکوک لەرێگەی بۆری نەوتی هەرێم هەناردەکرا

كۆمپانیای سۆمۆی عیراق لەڕێی بۆری نەوتی هەرێمەوە، نەوتی كەركوكی رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا كردو بڕەكەشی 90 هەزار بەرمیل بووە.


سەرچاوەیەكی كەشتیوانی لەبەندەری جەیهانی توركیا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندوە: ئەمڕۆ لەدوای حوزەیرانی 2014ەوە بۆ یەكەمجار نەوتی خاو لەڕێی بۆری نەوتی هەرێمەوە گەیشتۆتە كۆگاكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لەبەندەری جەیهانی توركیا.


سەرچاوەكە ئاشكراشیكردوە: بڕی ئەو نەوتەی لەڕێی بۆری هەرێمەوە گەیشتۆتە كۆگاكانی سۆمۆ لەبەندەری جەیهان توركیا 90 هەزار بەرمیل بووە.



PM:08:38:28/10/2017