ماڵی بەرپرسێکی کورد لەداقوق تەقێنرایەوە

ئەمشەو ٣٠ تشرینی یەکەم ماڵێکی کورد لە شارۆچکەی داقوق لەلایەن حەشدی تورکمانەوە تەقێنرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئەمشەو ماڵی کادیرێکی پارتی کە لە ئاستی ئەندام ناوچەدا بووە، تەقێنرایەوە".

ئەو کادیرەی پارتی کە ماڵەکەی تەقێنراوەتەوە ناوی " ئەکرم عاسی " یە و ئەندام ناوچەیەو لە ١٦ تشرینی یەکەمەوە خۆی و خێزانەکەی شارەکەیان چۆڵکردووە.
شەوی رابردووش ئەرکان شەریف وێنەگر لە کەناڵی کوردستان تیڤی لە شارۆچکەی داقوق بە چەقۆ کوژرا. 



PM:10:21:30/10/2017