به‌رپرسی لقى 4ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وودەکاری ڕووداوی تەقەکردن ڵە لقی 4ی پارتی ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت "سكاڵایان له‌سه‌ر ته‌قه‌كه‌ره‌كان تۆمار كردووه".
سه‌عید سه‌لیم، به‌رپرسی لقى 4ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەاندووە "كاتژمێر 11:35 خوله‌كى شه‌وى ڕابردوو ئۆتۆمبێلیك ته‌قه‌ى له باره‌گاى پێشوى لیژنه‌ى ناوچه‌ى لقى 4ى پارتى له سلێمانى كردووه، كه ئه‌و باره‌گایه ئێستا ڕێكخراوێكى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى تێدایه، دواتر ته‌قه‌كه‌ره‌كان ئاراسته‌ى ته‌قه كردنه‌كه‌یان بۆ باره‌گاى لقى 4ى پارتى گۆڕیوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك جامى باره‌گاى لق شكاوه".
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى ووتوشیەتی "لەدواى ڕووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه سه‌ردانى شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان كردووه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه".
ده‌شڵێت "له كامێره‌كانى چاودێریدا كۆمه‌ڵێ شت تۆمار كراوه، ئه‌وانه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت" ڕوونیشى كرده‌وه كه سكاڵای یاساییان به‌شێوه‌یه‌كى گشتیی تۆمار كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌قه كه‌ره‌كان.