فرۆشتنی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا دەکرێت

حکومەتی عێراق و حکومەتی تورکیا رێککەوتوون لەمەودوا هەناردەکردن‌و فرۆشتنی‌ نەوتی‌ هه‌رێم ڕادەستی‌ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی‌ نەوتی‌ عێراق (سۆمۆ) ده‌كرێت.

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند " به‌پێی‌ رێكه‌وتنه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ عێراق حكومه‌تی‌ تورکیا ئەو نەوتەی‌ لەهەرێمەوە دەنێردرێتە بەندەری‌ جەیهان لەمەوداو ده‌درێتە دەست سۆمۆو ئەو بیفرۆشێت".

بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ کۆمپانیای سۆمۆ بەمیدیا عێراقییەکانی راگەیاند" حکومەتی‌ فیدراڵی دەیەوێت حکومەتی‌ هەرێم هەناردەکردن‌و فرۆشتنی‌ نەوت بەیەکلایەنە ڕاگرێت‌و سەرجەم بەرهەمەکەی‌ ڕادەستی‌ سۆمۆ بکات‌و ئەو بیفرۆشێت".

عەلا یاسری راشیگه‌یاندووه‌، گفتوگۆیان لەگەڵ حكومه‌تی‌ هەرێم هەیە بەمەبەستی هەنارکردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوەو لەگەڵ تورکیاش ڕێککەوتن کراوە، چونکە ئەو بۆریە بۆریەکی عێراقییە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە روونیکرۆتەوە "‌ دوای‌ گفتوگۆو ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی‌ هەرێم دەبێت لەم مانگەدا هەناردەی‌ نەوتی‌ کەرکوک لەڕێگەی‌ بۆری هەرێمی‌ کوردستانەوە دەستپێدەکاتەوە".



PM:03:17:03/11/2017