نرخی نه‌وت 62 دۆلاری تێپەڕاند

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 62 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4/11/2017 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 62 دۆلار و 7 سه‌نته‌.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 55 دۆلار و 64 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

نرخی ئێستای نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌راورد به‌ سێ ساڵی رابردوو له‌ به‌رزترین ئاستدایه‌ و بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك بۆ سه‌رو 62 دۆلار به‌رزببێته‌وه‌.





ئه‌م بابه‌ته 1218 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:44:04/11/2017