پێشكەشكارێك لەكاتی پەخشی راستەوخۆدا جاڵجاڵوكە دەچێتە ناو جلی ژێرەوەی
ئیلینكا ڤاندیچی پێشكەشكاری بەرنامەی براڤۆ ئای ستیل كە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنییە و لە كەناڵ دی ڕۆمانی پێشكەش دەكرێت.
ئیلینكا لە نوێترین بەرنامەیدا توشی دۆخێكی شەرمەزاركەر دەبێت و جلی ژێرەوەی لە پەخشی ڕاستەوخۆی بەرنامەكەدا دەردەكەوێت.
وەكو لە ڤیدیۆكەدا دەبینرێت ئیلینكا لەپڕ وا هەست دەكات جاڵجاڵۆكەیەك بە جلی ژێرەوەیەتی بۆیە عەزییەكەی هەڵدەبڕێت و هەموو گیانی بەدەردەكەوێت. دواتر كوڕێك دەچێتە لایەوە و گیانی دەپشكێنێت و دڵنیای دەكاتەوە كە هیچ بە جلەكانی ژێرەوەی نییە و دوۆخی ئاسایی دەبێتەوە.
ئەم ڤیدیۆیە لە یوتیوب و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە و بینەرێكی زۆری هەبووە. ئەم ڤیدیۆیە تەنیا لە یوتیوب لەماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 600 هەزار بینەری هەبووە.
AM:10:40:04/11/2017