یەلدرم داوا دەكات ئەمەریکا دژی پەکەکە یارمەتیان بدات

سەرۆك وەزیرانی توركیا دەخوازێت ئەمەریكا دژی پارتی كرێكارانی كوردستان یارمەتی توركیا بدات‌و كۆتایش بە هاوپەیمانی لەگەڵ پەیەدەدا بهێنێت.

بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاندووە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوای پشتیوانی ئەمەریکای کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە و وتویەتی "لەبارەی پەکەکەوە چاوەڕوانی خۆمان بۆ پشتیوانی زیاتری ئەمریکا خستەڕوو." لەبارەی یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە لە رۆژئاوای کوردستان یەلدرم وتویەتی داعش تەواو بووە "هاوبەشی تێکبدەن و ئەمانە ئێمەیان زۆر ناڕەحەت کردووە و واز لەم ھاوبەشە ناچارییە بھێنن."

یەلدرم لە کۆبونەوەکەیدا ئاماژەی بە ئەوە کردووە کە ئەو چەکانەی ئەمەریکا دەینێرێت بۆ یەپەگە دەگەنە دەستی پەکەکە.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا یەکدرم داوای کردووە کە فەتحوڵلا گولەن رادەستی تورکیا بکرێتەوە و کۆتایی بە چالاکییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکەی بهێنرێت.

وەک سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژەی پێداوە باسی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی تورکیای کردووە کە ئەمەریکا لە ئێستادا ڤیزایان پێنادات و وتویەتی "لەمەودوا چاوەڕێی گەڕانەوەی ئاستی ئاسایی خۆی دەکەین و ئیرادەیەکمان بینی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان."



PM:03:05:10/11/2017