هونەرمەندێکی كورد بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گەیەندرایە نەخۆشخانە
هونەرمەندی موزیکژەن "ئەحمەد ئازاد" لەسەر رێگای سلێمانی هەولێر توشی رووداوی هاتوچۆ بوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.
ئەحمەد ئازاد میوزیکژەن بە NRT2ی ڕاگەیاند، دوێنی لە ڕێگای هاتنی بۆ سلێمانی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە، لەکاتێکدا کە خێزانەکەی و خوشکەکەیی لەگەڵدابوون.
هونەرمەند ئاماژەی بە هۆکاری هاتنی بۆ سلێمانی دا و ووتی، بڕیاربووە لەگەڵ هونەرمەند جێگردا چەند ئێوارە ئاهەنگێک سازبکەن لە شاری سلێمانیدا.
وتیشی: "لە ئێستادا لە نەخۆشخانەم لە شاری هەولێر و باری تەندروستیم جێگیرە و تەنها زیان بە ملم گەیشتووە، بەڵام خێزانەکەم زیان بە ڕووخساری گەیشتووە و لەگەڵ خوشکەکەم لەژێر چاودێری پزیشکدان."
ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تەنها کار لەگەڵ هونەرمەند جێگردا دەکات و هەفتەی چەند شەوێک لە سلێمانی ئێوارە ئاهەنگ سازدەکەن پێکەوە.
ئەحمەد ئازاد لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣ی شاری هەولێرە، خوێندنی لە وڵاتی تورکیا تەواوکردووە، و لە ساڵی ٢٠٠١ دا دەستی بە کاری موزیک کردووە و لە ئێستادا لە زانکۆی ئیشق وەک مامۆستا کاردەکات و وانەی موزیک دەڵێتەوە، دوێنی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو لەگەڵ چەند ئەندامێکی خێزانەکەیدا لەکاتی هاتنی بۆ شاری سلێمانی، و ئێستا لە نەخۆشخانەن لە شاری هەولێر.
PM:03:55:10/11/2017