لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت تۆزقاڵێک بەرپرسیارێتی ئەو دۆخەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆ نیە و دەڵێت "بۆ گرێبه‌ستی نه‌وت و دزی و كاری ناجوامێرانه له‌ده‌ستناده‌م".
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی كۆنی سه‌ردانی مام جه‌لالی بۆ خانه‌قین بڵاوكردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی "ئه‌م وێنه‌یه، له دووه‌م رۆژی رزگاركردنی خانه‌قینه (2003/3/1). (مام) به‌یانیه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنی كرد و فه‌رموی: مه‌لا به‌ختیار نیوه‌ڕۆ میوانتم. هات و باوه‌شی خۆشه‌ویستی بۆ كرایه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: "ئێستا، كه خانه‌قین له‌دۆخێكی خه‌مباردایه‌و، ویژدانی خه‌ڵكه‌كه‌ی برینداره. منیش له‌وان زیاتر..".
ده‌شڵێت: "سه‌ربه‌رزم؛ كه تۆزقاڵێك مه‌سئولیه‌تی ئه‌م دۆخه‌ی خانه‌قین‌و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانم له‌سه‌ر نییه".
مه‌لا به‌ختیار نووسیویشیه‌تی: "ده‌توانم به‌دڵنیاییه‌وه بڵێم: یه‌ك لیتر نه‌وتی شاره‌كه‌م نه‌بردووه. له‌گه‌ڵ هیچ كۆمپانیایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیم نییه. له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی به‌غداد له‌ژیانما باسی به‌رژه‌وه‌ندی خۆمم نه‌كردووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "یه‌ك پارچه زه‌ویم نه‌فرۆشتووه. هه‌زاران پارچه زه‌ویشمان له رێی شاره‌وانی و قایمقامیه‌ته‌وه دابه‌شكردۆته سه‌ر هاوڵاتیان، له گه‌ڕه‌كه‌كانی تۆڵه‌فرۆش، ئه‌ركه‌وازی، بانمیل، ته‌واوی شاره‌كه و ده‌وروبه‌ریشی".
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكردووه كه "سه‌دان خانوی به‌عسیه‌كانمان ده‌ستكه‌وت، هه‌مومان بێ جیاوازی حزبایه‌تی، پێشكه‌شی شه‌هیدان‌و دڵسۆزان‌و خه‌ڵكی شاره‌كه كرد. یه‌ك ژوریشم بۆ خۆم و كه‌سوكارم هه‌ڵنه‌گرتووه".
هاوكات رایگه‌یاندووه كه "له‌دوای رزگاركردنی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و ده‌روبه‌ریشی له‌ده‌ست داعشه‌كان، به‌نده، گسكێكی هیچ ماڵێك و كورسیه‌كی هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك و مریشكێكی هیچ ماڵه جوتیارێكی عه‌ره‌بم نه‌بردووه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هه‌تا ئێستا.. نه‌بومه‌ته هۆی گرتن، یان كوشتنی هیچ هاوڵاتیه‌ك. ته‌نانه‌ت نه‌مهێشت به‌عسیه‌كانیش بكوژرێن. چونكه زۆربه‌یان به زۆره‌ملێ كرابونه به‌عسی!".
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌شڵێت: "تاقه ده‌ستكه‌وت كه شانازی پێوه‌ده‌كه‌م خۆشه‌ویستی خه‌ڵكه‌كه‌یه.. به‌دڵنیاییه‌وه، قه‌ت ئه‌م خۆشه‌ویستییه، بۆ گرێبه‌ستی نه‌وت و دزی و كاری ناجوامێرانه له‌ده‌ستناده‌م!".