ئەمریكا پێشوازی لە دەستپێشخەریەكەی حكومەتی هەرێم دەكات

نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش پێشوازیی و پشتیوانی لەهەڵوێستەكەی حكومەت ھەرێم دەكات بۆ پابەندبون بەدەستوری عیراق و بە "هەنگاوێكی گرنگی وەسف دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ".

بەیانی ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا "پابەندبونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ پابەندبوون بەدەستورو یەكپارچەیی خاكی عیراق ڕاگەیاند و پشتیوانی گفتوگۆ و دانوستانەكانیش دەكەن "لەسەر بنەمای دەستور".

لە كاردانەوەكانی ئەو ڕاگەیەندراوەشدا برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لەتویتێكدا  پشتیوانیی لەو هەڵوێستەی حكومەتی هەرێم كردو بەهەنگاوێكی "گرنگی" وەسفكرد.

مەكگۆرك نوسیویەتی "هەڵوێستەكەی حكومەتی هەرێم هەنگاوێكی گرنگە بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر بنەمای دەستور".



PM:02:58:14/11/2017