نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به به‌رزی ماوه‌ته‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رو 62 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 62 دۆلار و 72 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێش به 62 دۆلار و 72 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 56 دۆلار و 71 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
AM:10:13:19/11/2017