خەریکە بەرپرسێکی تری کورد لە کەرکوک بەدەردی نەجمەدین کەرکوک دەچێت

فراکسیۆنەکانی عەرەب و تورکمان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک داوا دەکەن متمانە لەسەرۆکی ئەنجومەن رێبوار تالەبانی بسەننەوەو بەمەش بەرپرسێکی تری کورد بە دەردی نەجمەدین کەریمی پارێزگار و سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکان دەچن کە لەسەر کارەکانیان لابران.

هه‌ردوو فراكسیۆنی توركمان و عه‌ره‌ب له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك رەتکردەوە.
لەو کۆنگرەیەدا داوایانكرد متمانه‌ له‌ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بسه‌نرێته‌وه‌.

تورکمان و عەرەب لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە گەڵ کوردا لەوەدا یەکبوون کەدژی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکەبوون کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراق زیاتر ١٥٠ واژووی پەرلەمانتارانی بۆ کۆکراوەتەوە.




PM:03:03:20/11/2017